×
ھونەری رەسەن، سەرچاوەی نەتەوەی رەسەن و زیندووە.
ھونەری رەسەن، سەرچاوەی نەتەوەی رەسەن و زیندووە.
مامۆستا جەمال نەبەز و مامۆستا تاھیر تۆفیق.
یادنامەی نەبەز.
- باسنامەو بەسەرھاتم چەند گوژمێکی جۆلانەی کردەو بەسەرھاتم
مامۆستا جەمال نەبەز، لە ژیانی کۆمەڵایەتی و رامیاریی و ئەدەبیی و زانستیی خۆیدا، گەلێک ھاورێ و دۆستی دڵسۆزی ھەبوون. کە لەنێو یادەوەرییەکانیدا قامکی جوامێریی و دڵسۆزی لەسەر داناون. یەکێک لە ھاورێ ئازیز و خۆشەویستەکانی مامۆستا جەمال نەبەز. ھونەرمەندی دەنگخۆشی نێوداری کورد مامۆستا (تاھیر تۆفیق) بووە. نێوانی ھاورێیەتییان خۆش بووەو یەکتریان خۆشویستووە، بە جۆرێک کە زووربەی شەوەکان لە ماڵی مەقام بێژی نێوداری کورد مامۆستا تاھیر تۆفیق، تا درەنگانی شەو مەقام و بەستەی بۆ چریوە. لە ساڵانی ١٩٥٩ بۆ ١٩٦١ لە شاری ھەولێر دوای وانەوتنەوە لە دوانێوەندی ھەولێر، مامۆستا تاھیر تۆفیق و مامۆستا جەمال نەبەز، لەلای مامۆستا گیوموکریانی یەکدیان بینیوەو مشتومری ھونەری مەقامبێژی و رامیاریی درێژەی بە دانیشتنەکانیان داوە. ھەربۆیە داواکارم لە خۆێنەری ھێژا، بگەریتەوە سەر یادنامەی نەبەز. لە پەرتۆکی دووەم بە نێوی (باسنامەو بەسەرھاتم چەند گوژمێکی جولانەی کردەو بەسەرھاتم) بە درێژی باسی ئەم چیرۆک و رووداوانەی کردووە.
رێکخراوی J N C O رێكخراوی رۆشنبیریی جەمال نەبەز
سازان فەتحوڵڵا کەریم
بەرپرسی راگەیاندن.
٥ / ١١ / ٢٠٢٢
کوردستان - سلێمانی.