×
هونەرمەندی نێوداری کورد و بەرێوەبەری  ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد مامۆستا (مەزهەری خالقی) لەگەڵ هونەرمەندی هێژا (رێژەن حەسەن)
(ئازادی لەسەربەخۆیی بە نرخترە)
رێکخراوی J N C O - رێكخراوی رۆشنبیریی جەمال نەبەز
ئەمرۆ سێ شەممە، ٣ / ١ / ٢٠٢٣
کاتژمێر ٣٠ : ٣ی پاشنیوەرۆ
هونەرمەندی نێوداری کورد و بەرێوەبەری ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد مامۆستا (مەزهەری خالقی) لەگەڵ هونەرمەندی هێژا (رێژەن حەسەن)، سەردانی موزەخانەی جەمال نەبەز و رێکخراوی رۆشنبیریی جەمال نەبەزیان کرد. بەئامادەبوونی سەرۆکی رێکخراو خاتوو نیعمەت تۆفیق مەحموود و دەستەی کارگێریی رێکخراو. لەکانی دڵمانەوە خۆشحاڵ بووین بەهاتنی مامۆستا مەزهەری خالقی، لەم سەردانەیاندا ئاڵوگۆری پرسە فەرهەنگی و کەلەپووری و کەلتوورییەکان تاوتوێ کران. کە پێویستە هەموومان کار بکەین بۆ بایەخدان بە کولتوورو فەرهەنگی کورد لە تەواوی جیهاندا.
پاشان وتووێژ کرا لەسەر پێکەوە کاردن بۆ بەرەو پێشبردنی پرسی کوردناسیی و فەرهەنگناسی کورد. هەردوولامان خۆشحاڵ بووین بە پێکەوە کارکردن بۆ پێشخستن و برەودان ئەدەب و کەلتووری کورد.
سازان فەتحوڵڵا کەریم
بەرپرسی راگەیاندنی رێکخراو