ویژدانی زیندووی مرۆڤێك كە ھەمیشەو بەردەوام لە خەمی نەتەوەكەیدا بووە، ئەم نامەیە یەكێكە لە كارە بەیەخدارەكانی مامۆستا جەمال نەبەزە، كە ماوەی ساڵێك بووە لە رۆژئاوا بووەو لە پاڵ خوێندندا نامەی بۆ فەیلەسوفی ئینگلیزیی (بێتراند ڕاسڵ) ناردووە كە ئەو كاتە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان بووەو داوای لێكردووە كە فریای گەلەكەم بكەون رژێمی عیراق خەڵكەكەمان بە كۆمەڵ لەناو دەبات.
وەڵامی نامەكەی (بێتراند راسڵ) بۆ مامۆستا (جەمال نەبەز)
بەڕێز جەمال نەبەز،
زۆر سوپاس بۆ نامەکەی ٦ ی حوزەیرانت. زۆر نیگەرانم سەبارەت بە مامەڵەی دڕندانەی حکومەتی عێراق، بەرانبەر بە خەڵکەکەت و تەواوی ئەوانەی حەزیان پێ ناکەن. من ئاگاداری ئەو ئازارانەم کە کوردەکان لەو وڵاتانەی باست کردوون، دەیچێژن.
من بێگومان لەسەرمە، کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆم بدەم لە خستنەڕووی ئەو کردارە دڕندانەی بەرانبەر بە خەڵکەکەت کراوە بۆ ئەوانەی ویستی گوێگرتیان هەیە و سوپاسگوزار دەبم لەوەی هەر زانیارییەکم بۆ بنێریت کە بە دەستت دەگات دەربارەی ئەو شەڕەی لە کوردستان دەکرێت.
هیوام وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا نوێنەر بۆ عێراق بنێرم بۆ ئەوەی لە دەستی یەکەوە لە دۆخەکە بکۆڵنەوە.
دڵسۆزتان، بێتراند ڕاسڵ
٥ / ٧ / ١٩٦٣
See less